ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ تاسووعای حسێنی خەڵکی پارێزگا جیاوازەکانی ئێران بە ئامادەبوون لە شەقامەکان، بۆ حەسزرەتی عەباس، ئاڵاهەلگری کەربەڵا تازیەباریان کرد.
ڕێوڕەسمی عاشوورایی لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات
شاحسێن بێژان جۆرێک ڕێوڕەسمی ئایینییە کە لە ڕۆژانی موحەڕەم لە زۆربەی ناوچەکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی و بەشێوەی بەربڵاو لە تەبریز بەڕێوە دەچێت.
ئەو ڕێوڕەسمە لە چەند ڕۆژ پێش موحەڕەمەوە تا دەی ئەو مانگە درێژەی هەیە
هاوکات لە سەرتاسەری ئێران، ئەو ڕێوڕەسمە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ئیسفەهان و ئەردەبێڵ، ئیلام، بووشێهر، خۆراسانی باشووری، بجنوورد، زەنجان )ئەرمەغانخانە( ، سمنان، شیراز)دارولحرمە، شاچراغ( قەزوێن، قوم )مەزارگەی حەزرەتی مەعسوومە بە بەشداری شیعەکانی ئەفریوی، ئەفغانستانی، پاکستانی و عێڕاقی( سنە، کرمان، کرماشان، یاسووج،گیلان )لە مەزارگەی شێخ زاهید ئالیان فوومەن(، لوڕستان )ڕێوڕەسمی چەمەروونە(، مازەندەران، ئەراک، هورموزگان، هەمەدان، یەزد بە شێوەی تایبەت بەڕێوە چوو.
ئازەربایجانی ڕۆژاوا
چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی تازیەبار لە ورمێش لە دوێنێ شەوە لە شەقامەکانی ئەو شارە خەریکی سینەلێدان و زنجیرلێدانن.
تازیەباری خەڵکی شارەکانی ئیسفەهان لە تاسووعا
هاوکات لەگەل تاسووعا گردبوونەوەی تاسووعای حسێنی بە ئامادەبوونی بەشکۆی تازیەباران لە مەزارگەی ئیمام زادە ئیسماعیل لە ئەردستانی ئیسفەهان بەڕێوە چوو و نەزری ئاوگۆشتیان بڵاو کردەوە.
پێشینەی 250 ساڵەی ڕێوڕەسمێکی تازیەباری لە خۆراسانی باشووری
ڕێوڕەسمی نەریتی بێل لێدان و گەڕاندنی نەخڵ بە پێشینەی زیاتر لە 250 ساڵ یەکێک لە میراتی مەعنەوییەکانی شاری خوسف بووە کە نیوەڕۆی حاشوورا وەکوو نمانەیەک لە ناشتنی شەهیدان کەربەڵا بە بەشداری بەشکۆی خەڵک بەڕێوە دەچێت.
لە تەکیەی ئەرمەغانخانەی زەنجان لە ڕۆژی تاسووعا و عاشوورا زیاتر لە 20 هەزار کەس کۆ دەبنەوە و تازیەباری دەکەن.
لە پارێزگای قوم 1700 کۆبوونەوەی ئایینی لە دە ڕۆژی یەکەمی موحەڕەم بەڕێوە دەچێت.
Your Comment